ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دانیشتووانی كوی سه‌عدی و عه‌بدوی له شادگان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕه‌چاونه‌كرانی ژێرخانی گونجاو بۆ یه‌كه نیشته‌جێ كان له‌م ناوچانه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه كه به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری ڕه‌وتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه ده‌ستی پێكردووه، به دوای ده‌خاله‌تی هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌و توندووتیژی كێشراوه. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، فه‌رمانداری شادگان له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، دانیشتنێكی خێرای به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی شارستانی شادگان به مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتن به‌م بارودۆخه به‌ڕێوه‌برد.