به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار خوێندكارانی زانكۆی “علم و سه‌نعه‌ت”ی تاران بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به پووڵی كردنی ئاموزش ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی خوێندكارانی ناڕازیی ئه‌م زانكۆیه، به‌رپرسانی حه‌راسه‌تی زانكۆ به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن به درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، سه‌ره‌ڕای ساردی هه‌وا ده‌رگاكانی چوونه ژووره‌وه‌ی بیناكه‌یان به‌ته‌واوی كردووه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه خوێندكاران له كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه‌ی به‌رپرسانی حه‌راسه‌ت، به هه‌ڵواسینی په‌تۆ به‌سه‌ر ده‌رگای وروودی بیناكه پێشیان به هاتنی سه‌رماكه گرتووه، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ دژایه‌تی به‌رپرسانی حه‌راسه‌ت به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. شایانی باسه، له‌سه‌ر بڕیاری به‌رپرسانی زانكۆ، بۆخارییه‌كان كوژێندراونه‌ته‌وه و كولێره‌كان به مه‌به‌ستی ئه‌زیه‌ت كردنی زیاتری خوێندكاران هه‌ڵكراون.