کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشین كراوانی ئه‌هواز

ادامه تجمع بازنشستگان اهواز1

كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشین كراوانی ئه‌هواز، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ڕه‌چاو نه‌كرانی سه‌ختی كار و یه‌كسان نه‌كرانی حقووقه‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی شاغڵ، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناڕازییان، پێشتر كاربه‌ده‌ستان ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ یه‌كسان كردنی حقووقی خانه‌نشین كراوان له‌ سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و لانیكه‌می حقووقی خانه‌نشین كراوان بۆ ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌ن به‌رز ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ٥ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی دیاری كراو، هێشتا هیچكام له‌ به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان وه‌دینه‌هاتووه‌.