
خانه‌نشین كراوانی زه‌وب ئاهه‌نی ئیسفه‌هان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره، خوازیاری پێراگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.
خانه‌نشین كراوان كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌س ده‌بوو، گرینگ‌ترین خواستی خۆیان “دابین كردنی خزمه‌ت گوزاری بیمه‌ی ده‌رمانی، بیمه‌ی عومر و ڕووداوه‌كان له لایه‌ن سندووقی فوولاد”، ڕاگه‌یاندووه. ده‌شڵێن: شیركه‌تی زه‌وب ئاهه‌نی ئیسفه‌هان كه ئه‌ركی دابین كردنی خزمه‌تگوزاری خانه‌نشین كراوانی له‌ئه‌ستۆیه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌دژی سندووقی فوولاد حوكمێكی له لایه‌ن دادگاوه وه‌رگرتووه كه به‌پێی ئه‌م حوكمه، له دابین كردن یاخود ڕاده‌ست كردنی خزمه‌تگوزاری به خانه‌نشین كراوان خوێ ده‌بوێرێت. شایانی باسه، قه‌راردادی ئه‌م خانه‌نشین كراوان له ڕێكه‌وتی ١٧ی جۆزه‌رانی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ سندووقی فوولاد كۆتایی پێ دێت و خانه‌نشین كراوان له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه.
