كۆمه‌ڵێك له حه‌واڵه‌دارانی شیركه‌تی “ئازویكۆ” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌ت له تاران، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌ئاست هه‌ڵوێستی لایه‌نگرانه‌ی دادوه‌ری ته‌عزیراتی لقی ٦٤ی تاران سه‌باره‌ت به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی شیركه‌تی “ئازویكۆ”، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، شیركه‌تی ماشین سازیی “ئازویكۆ” بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری ئه‌رزی ده‌وڵه‌تی له ڕێگا فریودانی پێنج هه‌زار كڕیاری ماشینی “ئێم جی ٣٦٠” له ئێران بردووه‌ته ده‌رێ.