
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی چالاكانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ژینگه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌ممه، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری ئازادكردن یاخودی پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به ڕۆڵه‌كانیان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، داواكاری بنه‌ماڵه‌ی چالاكانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ژینگه بۆ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به‌م به‌ندكراوانه به سه‌رنج دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران و تووشبوونی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوان به‌م نه‌خۆشییه، هه‌تا ئێستا هه‌روا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه. بنه‌ماڵه‌ی چالاكانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ژینگه، حه‌فته‌ی ڕابردووش به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، خوازیاری پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به‌م كه‌سانه ببوون كه زیاتر له دوو ساڵه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “سام ڕه‌جه‌بی، مۆراد ته‌هباز، نیلوفه‌ر بیانی، سپیده كاشانی، ئه‌میرحسێن خالقی، تاهیر قه‌دیریان و هومه‌ن جه‌وكار” له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٦ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپا ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا له زیندان ڕاگیراون.
