به پێی ڕاپۆرتی، كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تی دان به پێكهێنانی ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری، كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له به‌رامبه‌ر دادگای سومعه سه‌را ڕۆژی شه‌ممه ٧ی به‌فرانبار بۆ چه‌ندمین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه، ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان لێ كرا و له ئاكامدا له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم بڵاوه‌یان پێكرا. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، پێشتر بازپورسی دۆسییه‌كان وهسێقهی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان دیاری كردبوو، به‌ڵام ئێستا له وه‌رگرتنی وه‌سێقه خۆده‌بویرێت.