كۆمه‌ڵێك له بازاڕییانی و دووكاندارانی پاساژه داخراوه‌كانی جیرۆفت، ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی خاكه‌لێوه بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاریان و هه‌روه‌ها گوزه‌رانیان، له به‌رامبه‌ر ژووری ئه‌سنافی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كسانی دادپه‌ره‌وه‌ری بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رۆكی ئه‌سنافی جیرۆفت له په‌ڕاوێژی كۆبوونه‌وه‌ی بازاڕییان و دووكاندارانی پاساژه داخراوه‌كانی ئه‌مشاره وتی: ئه‌م ڕێكارانه كه گیراوه‌ته به‌ر كارناسانه نییه و ده‌بێ ڕێكاری دیكه بگیرێته به‌ر. ڕاشیگه‌یاند كه خه‌ڵك سه‌باره‌ت به ڕه‌چاو كردنی ته‌رحی “مه‌ودای كۆمه‌ڵایه‌تیی” شاره‌زاییان په‌یدا كردووه، به‌ڵام له لایه‌ن ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا هیچ پشتیوانییه‌كیان لێ ناكرێ.