كۆمه‌ڵێك له ئاگركوژێنه‌وه‌كانی شاری ئیسفه‌هان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ بۆ چه‌نده‌مین جار به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی، خوازیاری یه‌كسان كردنی ئاستی حقووقه‌كانیان و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان بوون.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان بۆ سه‌رجه‌م كرێكارانی ناوه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه و یه‌كسان كردنی ئاستی حقووقه‌كانیان له‌گه‌ڵ باقی ئاگركوژێنه‌وه‌كانی گه‌وره شاره‌كانی دیكه‌ی بوون. ڕاشیانگه‌یاندووه: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی وه‌دیهاتنی خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.