سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئاگركوژێنه‌وه‌كانی ئیسفه‌هان بۆ دووهه‌مین جار له ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا، له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به كێشه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: نزیكه‌ی ١٤٠ كه‌س له پێرسۆنێلی ناوه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئیسفه‌هان له‌گه‌ڵ شیركه‌تی دیكه قه‌راردادیان هه‌یه و به سه‌ره‌نج دان به سه‌ختی كاریان و ئاستی له خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، بارودۆخی كاریان نه‌گۆڕاوه. ده‌شڵێن: خوازیاری بردنه‌سه‌رێ ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و گۆڕینی بارودۆخی كاریانن.