وه‌رگیراوانی ئازموونی ئیستخدامی ئاموزشیارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاریان و واده و به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌رپرسان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه..
شایانی باسه، ئه‌م كه‌سانه كه له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانه‌وه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خواسته‌كانیان چوونه‌ته تاران، شه‌وانه له پاره‌كه‌كانی ئه‌مشاره ده‌مێننه‌وه و ڕۆژانه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها له هه‌مان ڕۆژدا، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی پێش ده‌بێستانیش، له ناڕه‌زایه‌تیی به نادیاربوونی بارودۆخی كاریان، له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.