فه‌رمانداری به‌نده‌ر خه‌میر له ئۆستانی هۆرمۆزگان ڕۆژی هه‌ینی ٦ی پووشپه‌ڕ باسی له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له له‌وه‌رگه‌كانی سنووری ئه‌مشاره له‌گه‌ڵ شارستانی لار و به‌خشی رویدر له شارستانی خه‌میر كرد و ڕایگه‌یاندووه كه هه‌تا ئێستا ٢٠ هێكتار له له‌وه‌ڕگه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له‌ناو ئاگردا سووتاون.
به‌وته‌ی ناوبراو، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له ده‌ورووبه‌ری ئۆستانی فارس ڕوویداوه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی “رویدر” به‌رده‌وامن له كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگره. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێكردووه و هه‌روا به‌رده‌وامه و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم له‌ئاست ئه‌م ڕووداوه سرووشتییه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه به هه‌زاران هێكتار له زه‌وی و زاری خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له ئاگردا بسووتێ.