کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی قوربانی بوون به‌ هۆی ویرۆسی كۆرۆنا له‌ چین

درێژه‌ی قوربانی بوون به‌ هۆی ویرۆسی

درێژه‌ی قوربانی بوون به‌ هۆی ویرۆسی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ویرۆسی کۆرۆناوە لەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٤٩٠ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ نزیکەى ٢٤ ھەزار کەس بەرزبووەتەوە و هیچ نیشانەیەکی وەستان یاخود کەمبوونەوەی ئامارەکانیش نییە.

بەگوێرەى نوێترین ئامار کە دەسەڵاتدارانى چین رایانگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٦٥ کەس بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ١٥٦ کەسی دیکەش توشبوون. شایانی باسه‌، تا ئێستا ویرۆسى کۆرۆنا به‌ زیاتر لە ٢٠ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش بەهۆى مەترسیی ویرۆسەکە بۆ تەواوى دانیشتووانى سەر زەوى، باری نائاسایی ڕاگەیاندووە .