ژماره‌ی تووش بووانی ویرووسی كۆرۆنا له هێند به پێی ئاماری ڕه‌سمی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان سنووری ١٨ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند و به شناسایی ٣٧٩ هه‌زار حاڵه‌تی نوێ له یه‌ك ڕۆژدا، ئه‌م وڵاته ڕێكۆردی نوێی تۆمار كرد.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی هێند ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێژی ڕابردوودا ٣ هه‌زار و ٦٤٥ كه‌سی دیكه به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩ گیانیان له‌ده‌ست داوه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، نه‌خۆشخانه‌كان له‌م وڵاته له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی بێوینه‌ی ته‌خت، ئۆكسیژێن، ده‌زگای هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و ته‌نانه‌ت ئامبۆڵانس به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. به‌وته‌ی كارناسان ته‌نیا هیوای هێند واكسینه كردنی هه‌موو كه‌سانی سه‌رووی ١٨ ساڵه له‌م وڵاته‌دا. هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز ڕایگه‌یاندووه كه له كاتی ده‌ستپێكی واكسیناسیۆنهوه له مانگی ژانویه هه‌تا ئێستا ته‌نیا ٩ له‌سه‌د له جه‌معییه‌تی هێند واكسێن كراون.