له درێژه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان چه‌كدارانی تالیبان و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان، چه‌ندین شاری دیكه له لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌وه داگیر كرا. له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا یه‌كه‌مین ده‌سته‌ی نیزامی ڕه‌وانه‌ی كابۆلی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كرد و ئه‌مه له كاتێكدایه كه شاری “پۆل علم” ناوه‌ندی ویلایه‌تی “لۆگر” له ٥٠ كیلۆمتری كابۆل، شه‌وی ڕابردوو به‌ده‌ستی چه‌كدرانی تالیبان كه‌وت.
ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، “محه‌ممه‌د ئیسماعیل خان” له فه‌رمانده‌كانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئه‌فغانستان، له لایه‌ن تالیبانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هێزه‌كانی “ئاخێزی جه‌ماوه‌ری”، پێكهاتووه له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له ویلایه‌ته جۆراوجۆره‌كانی ئه‌فغانستان و ئامانجییان ڕێگریكڕدن له پێشڕه‌وییه‌كانی گرووپی تالیبانه. “ئیسماعیل خان” ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و گرووپه‌ی له شاری هه‌رات له ده‌ستا بوو. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی خێرخوازی “نه‌جات”، لانیكه‌م ٧٢ هه‌زار منداڵ له نێوان ئاواره‌كاندا بوونیان هه‌یه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا په‌نایان هێناوه بۆ پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.