ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر، له جه‌ره‌یانی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی دژه ده‌وڵه‌تی له بێڵاڕووس لانیكه‌م ٣٦٤ كه‌س له ناڕازیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كه‌سانه ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ پاش ده‌ستپێكی ده‌وره‌ی نوێی سه‌رۆك كۆماری ئه‌لێكساندێر لۆكاشنكۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه ناڕازیان سه‌رۆك كۆماریی لۆكاشنكۆ به ناڕه‌وا ده‌زانن و خوازیاری خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی به‌رینتر دژبه ده‌سه‌ڵاتی ٢٦ ساڵه‌ی ناوبراو بوون.