کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانكوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ڕه‌خنه‌گران له‌ توركییه‌

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ڕه‌خنه‌گران

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ڕه‌خنه‌گران

دەوڵەتی تورکییە زیاتر لە ١٢٠ کەس لە نه‌یارانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ڕۆژئاوا دەستبەسەر کرد و زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

وەزیری نێوخۆی تورکییە ڕایگەیاندووە: “١٢٠ کەسمان لە نه‌یارانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ڕۆژئاوا دەستبەسەر کردووە و ٥٠٠ کەسیشمان  لەبەر دەستدایە و لێکۆڵینەوەیان لێدەکەین. ناوبراو باسی لەوە کردووە کە ئەم کەسانە هەوڵەکانی تورکییەیان بە “هێرش” ناو بردووە و بێڕێزییان کردووە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەم کەسانە دژی شەڕ و کارەساتی نامرۆیی ئه‌رته‌شی توركییه‌ ڕخنەیان گرتووە، بەڵام لە لایەن پۆلیسی تورکییەوە بە تۆمەتی “تەبلیغاتی تێرۆریستی” دەستبەسەر و لیکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت.