به پێی ڕاپۆرتهكان، له درێژهی دهستبهسهر كردنی هاووڵاتییان له شارهكانی كوردستان، ٨ هاووڵاتی دیكه لە شارەکانی مەریوان و جوانڕۆ، له لایهن هێزه ئهمنییهكانهوه دهستبهسهر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوو، هاووڵاتییەک بە ناوی “سۆران ڕاوەند” خەڵکی مەریوان، لە ماڵی کەسیی خۆیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی بێئکام ماوەتەوە. هەروەها هاووڵاتییەکیی دیكه بە ناوی “باقی فەتاحی”، خەڵکی بانە، لە شاری مەریوان دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. لەو پەیوەندییە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سپای پاسداران، ٦ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی جوانڕۆیان بە ناوی “مەسعوود تاهیری، ئاروین ڕەزایی نژاد، ئارام سەعیدیان، ئارمان سەعیدیان، کەماڵ زاهیری و یاسر هیدایەتی”، دەستبەسەر کردووە و پاش بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.