به پێی راپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیتلاعاتی شاره‌كانی سنه و شنۆ و سه‌رپۆڵی زه‌هاو، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان و وێرای پشكنینی ماڵه‌كانیان، ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون.
له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دوو هاووڵاتی و چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی،”مه‌حموود محه‌ممه‌دی”، سه‌رده‌بیری حه‌فته‌نامه‌ی “ئاگرین رۆژ” له سنه و “عه‌زیز قادرتاج”، مۆعه‌لیمی ئاوایی “نزریوه”ی شنۆ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی شوێنێكی نادیار كراون. هه‌روه‌ها به پێی راپۆرته‌كان، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوه‌كانی “عه‌زیز قادرتاج”، “ئاوات محه‌ممه‌دپوور”، و “حوسه‌ین محه‌ممه‌دپوور”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌رپۆلی زه‌هاو به ناوی “مه‌یسه‌م ته‌نخاه” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسه هه‌تا ئێستا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م هاووڵاتییانه ناروون و نادیاره.