به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ کە له کۆتاییه‌كانی مانگی سەرماوەز، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر كرابوون، هه‌روا له زیندان ڕاگیراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “ئومید مەعرووف، محەممەدخالید حەمزەپوور، ڕەحمان یوسفی و کەماڵ قۆیتاس” دوای دەستبەسەر کرانیان بۆ گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراونەتەوە. شایانی باسه، ئه‌م چوار كه‌سه له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیاندا تەنیا یەکجار توانیویانه پێوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنەماڵەکانیان بگرن. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، “ئومید مەعرووف و محەمەدخالید حەمزەپوور” ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی سەرماوەز و “ڕەحمان یوسفی و کەماڵ قۆیتاس” ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەز لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کرابوون.