ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، هێزه‌كانی ڕژیم له‌درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان، سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان، مهاباد و شائابادی كرماشانیان به‌هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی زیندان كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “هومایون عەباسی”، سەرنووسەری مانگنامەی “ژیلوان” ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی سەرماوەز، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لە شاری تاران دەستبەسەر كرا. شایانی باسه، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، لەبەر دەستدا نییە. له لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، به‌ناوی “محەممەد ساڵح ئەمینیان” تەمەن ٨٥ ساڵ، كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌زه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكه‌ی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی، هیچ زانیارییەک له چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی سەرماوەز، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی “گوڵان عەلیزادە” چالاکی ژینگەپارێزی و بەرپرسی گروپی شاخەوانی “میرکۆ”ی ئه‌مشاره و ناوبراویان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم “دەستبەسەر کرد.