کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چواری هاووڵاتیی شاری سنه‌

سنه‌

سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، چوار هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری سنه‌ كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی گه‌لاوێژ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری ده‌ماوه‌نده‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “هیوا جلیلی، سه‌یفوڵڵا جه‌لیلی، به‌شیر حاتمی و غه‌فوور یاری” خه‌ڵكی شاری سنه‌ و دانیشتووی ئاوایی ئه‌ویهه‌نگ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٨ و‌ ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی له‌ شاری ده‌ماوه‌نده‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.