به پێی ڕاپۆرته‌كان، “په‌ریسا سه‌یفی” چالاكی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی شاری كامیاران کە زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری سنه دەستبەسەر كراوه، بۆ دانپێدانانی زۆرە ملێ لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکاندایە و هه‌روا له زینداندا ڕاگیراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پەریسا سەیفی، چالاکی فەرهەنگی و هونەرمەندی خەڵکی کامیاران لە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەره‌وه لەلایەن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر و لە گرتووخانه‌ی ئه‌م ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه ڕاگیراوە. شایانی باسه، ناوبراو تا ئێستا ته‌نیا یەک جار لەگەڵ بنەماڵەکەی مافی چاوپێکەوتنی پێ دراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، پەریسا سەیفی دوای ناڕەزایەتیی دەربرینەکانی خەڵک بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی تورکییه بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌مه‌نییه‌كانه‌وه دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندان كراوه.