کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌ندكراوێك به‌ بێ مافی مه‌ره‌خه‌سی

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌ندكراوێك به‌ بێ مافی مه‌ره‌خه‌سی

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌ندكراوێك به‌ بێ مافی مه‌ره‌خه‌سی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی شاری ئەردەبیل سەرەڕای تێپەڕینی دوو ساڵ لە ماوەی حوکمەکەی، هه‌تا ئێستا مافی مه‌رەخەسی پێ نەدراوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “حەسەن جووجە گەڵونی”، خەڵکی شاری پیرانشار کە لە دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ لە زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل ڕاگیراوە، هه‌روا لە مافی مه‌رەخەسی بێبه‌رییه‌. شایانی باسه‌، ناوبراو بەر لێبوردنی نەورۆزیش کەوتووە، بەڵام دەستێوەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێگر بووە لە ئازادكردنی بە مەرجی ناوبراو. ناوبراو رۆژی شەممە ٢٩ی مانگی گوڵانی ٩٧ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٢٥ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعاتی سپا ڕاگیرابوو. دواتر له‌ ڕێكه‌وتی ٢٣ی جۆزەردانی ٩٧، گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل و تا ئێستا لە مافی مه‌رەخەسی بێ بەش بووە.