ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەزەڵوەر، لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە گوندی “سەردۆشـ”ـی مەریوان، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو گونده بە ناوی “ئیسماعیل ڕاستی” تەمەن ٢٩ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار کراوه.
ئهم له كاتێكدایه كه هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییه. ههر لهم پێوەندیەیدا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سەردۆشـ”ـی مەریوان بە ناوی “هادی ڕەسائی” تەمەن ٣٠ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. هەروەها، ئێوارەی ههمان ڕۆژ سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “سەلاح پوورکەیوان” تەمەن ٢٤ ساڵ، “ئاراس قادری” تەمەن ٢٢ ساڵ و “مۆحسین ڕەسائی” تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “سەردۆشـ”ـی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون. له لایهكی دیكهوه ڕۆژی دووشەممەی حهفتهی ڕابردوو، لاوێکی خەڵکی گوندی “گەزگەسکـ”ـی شاری پیرانشار بە ناوی “محەممەد قادریئازەر” تەمەن ٢٣ ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه.