له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، شیركه‌تی “ئاتیلا ئۆرتۆپێد”، هه‌ڵكه‌وتوو له شاره‌كی سه‌نعه‌تیی ژماره ٣ی شاری سنه، ٢٠ كه‌سی له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته ده‌ركردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له درێژه‌ی شه‌پۆلی ده‌ركردنی كرێكاران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی ئاتیلا ئۆرتۆپێدی سنه ٦ كه‌سی دیكه‌ی له كرێكارانی ئه‌م به‌شه له سه‌ر كار ده‌ركردووه. شایانی باسه شیركه‌تی ئاتیلا ئۆرتۆپێد پێشینه‌ی زیاتر له ٢٠ ساڵی هه‌یه و له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئامرازی نه‌شته‌رگه‌ری و باقی ئامرازه‌كانی دیكه‌ی پزیشكی چالاكی ده‌كات. زیاتر له ١٠٠ كرێكار له‌م ناوه‌نده‌دا كار ده‌كه‌ن و ناوه‌ناوه و به بیانووی جۆراوجۆر له‌وانه كه‌م بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌م له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كرێن.