به دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له وڵاتی قه‌زاقستان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان باری نائاساییان ڕاگه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له وڵاتی قه‌زاقستان به دوای بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له‌و وڵاته ده‌ستی پێكرد و زۆرترین خۆپێشاندانه‌كان له “ئاڵمائاتی” پایته‌خت و چه‌ند شارێكی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێكرد. به‌شداری ده‌یان هه‌زار كه‌سی خه‌ڵك، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ی ناچار كرد كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته له ده‌سه‌ڵات دووربخاته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگی بۆ هێڵی ئه‌نته‌رنت و ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی خه‌ڵك به‌رده‌وام له خۆپێشاندان و شه‌قامه‌كانیان چۆڵ نه‌كردووه.