هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی سوودان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌سه‌ڵاتی كۆده‌تاچیان له‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپێشاندانیان كرد.
به پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له سه‌ره‌تای مانگی پێشوو كه ئه‌رته‌شی سوودان له ڕێگه‌ی كووده‌تاوه ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه گرت، لانیكه‌م ٤٠ كه‌س له‌و وڵاته كۆژراون. “عه‌بدۆلفه‌تاح بۆرهان” فه‌رمانده‌ی نیزامی كووده‌تاچیان ڕۆژی ٢٥ی مانگی ئۆكتۆبر ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و زۆربه‌ی به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تی پێشووی له‌كار دوورخسته‌وه یان زیندانی كرد.