هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌مریكا، له درێژه‌ی خۆپیشاندانی دژه ڕه‌گه‌زپه‌رستی، له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مریكا له ناڕه‌زایه‌تی به كوژرانی جۆرج فلۆید و توندوتیژیی پۆلیسی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌رشه‌قامه‌كان.
به پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیووز، یاساكانی ڕێگری له هاتووچۆ له نزیك ٤٠ شاری ئه‌مریكا به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه به‌ڵام ناڕازیان یاساكان له‌به‌رچاوناگرن و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش، كێشه و ئاڵۆزیی زۆری له نێوان پۆلیس و ناڕازیاندا درووست كردووه. پۆلیسی دژه شۆڕش له نیۆیۆرك، شیكاگۆ، فیلادلفیا و لۆس ئانجێلێس له‌گه‌ڵ ناڕازیان تووشی تێكهه‌ڵچوون هاتوون و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له گازی فرمێسك ڕێژ و سپرێی بیبه‌ر هه‌وڵیان داوه بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك له ناڕازیان له نزیكیی كۆشكی سپی له واشنگتۆن دی‌سی ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و ئاگریان كرده‌وه و به نیشانه ناڕه‌زایه‌تی به‌ردیان به‌ره‌و هێزه‌كانی پۆلیس هاوشیت. شایانی باسه سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، دۆناڵد ترامپ، له كاردانه‌وه به‌م ناڕه‌زایه‌تیانه، ڕایگه‌یاندووه كه “ئانتیفا”، واته بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی ئه‌و وڵاته، ده‌خاته لیستی ڕێكخراوه تیرۆریسته‌كانه‌وه.