به پێی ڕاپۆرته‌كان، شەوی سێشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌ممه، شەڕو پێکدادان لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان له شاری به‌غدا روویدا و ٤٣ کەس برینداربوون.
درەنگانێکی شەوی سێشه‌ممه، لە گۆڕەپانی خلانی شاری بەغدا شەڕ و پێکدادان لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویداو لە ئەنجامدا ٤٣ خۆپێشاندەر بریندار بوون و بە مەبەستی چارەسەرکردن رەوانەی نەخۆشخانە کراون. هه‌روه‌ها ئەندامێكی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق راگەیاند، لە سەرەتای خۆپێشاندانەکانەوە لە مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی رابردوو تا ئێستا زیاتر له ٥٠٠ کەس کوژران، زیاتر لە ٢٥ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.