به پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی شه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، بۆ دووهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام، هه‌زاران كه‌س له ناڕه‌زایه‌تیی به گه‌نده‌ڵی له حكومه‌تی عه‌بدولفه‌تاح سیسی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری سوئێز و خۆپیشاندانیان كرد.
به پێی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، هه‌زاران كه‌س له ناڕازییانی سیاسه‌ته‌كانی ئابووری “عه‌بدولفه‌تاح سیسی” سه‌رۆك كۆماری میسر، له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ژاری، بێكاری و جیایی زۆرتری چینایه‌تی و به‌كارهێنانی زۆر له كێشه سیاسییه‌كان، جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی ئه‌م وڵاته. له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه هێزه‌كانی دژه شوڕش به مه‌به‌ستی بڵاوه‌كردنی خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ناڕازییان گازی فرمیسك ڕێژییان هاوێشت. شایانی باسه له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی زیاتر له ٧٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.