ڕۆژی شه‌ممه ٩ مانگی گوڵان، به هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتییانی ئه‌لجه‌زایه‌ری بۆ ٢٨مین هه‌فته‌ی به‌رده‌وام، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و وێڕای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان، خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌سانی سه‌ر به ڕژیمی پێشوو له پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت و پێكهێنانی شاندی سه‌رۆك كۆماری جێ ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وره‌ی ئینتقالی له‌م وڵاته بوون.
ناڕازییانی ئه‌لجه‌زایه‌ری به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم له‌دژی ده‌وڵه‌تی كاتی ئه‌م وڵاتهه، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كه‌سانی سه‌ر به بوته‌فلیقه له پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت بوون.