كۆمه‌ڵێك له ڕێنمایانی گه‌شتیاری فه‌ڕانسه، بۆ جارێكی دیكه، ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی پیشه‌یی و بژێویی خۆیان، له پاریس ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
ناڕازیان كه پێشتیریش له پاریس ڕێپێوانیان به‌ڕێوه‌بردبوو، ئه‌مجاره‌یان له‌ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر به‌ناوبانگترین هۆڵی ئۆپرای فه‌ڕانسه واته “گارنییه”، داوایان له ده‌وڵه‌ت كرد كه به باروودۆخی پیشه‌یی و گوزه‌رانیان زیاتر بایه‌خ بدرێ. شایانی باسه، سه‌نعه‌تی گه‌شتیاری فه‌ڕانسه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه ویرووسی كۆرۆنا و چه‌ندین حه‌فته قه‌ه‌ره‌نتینه، زیانی جیدی به‌ركه‌وتووه و ڕێنمایانی گه‌شتیاریش ڕایانگه‌یاندووه كه ده‌وڵه‌ت بۆ پیشه‌كه‌یان، یارمه‌تیی ته‌رخان نه‌كردووه.