
ژماره‌یه‌ك له پێرسۆنێلی به‌شی ته‌ندرووستی و ده‌رمانی له فه‌ڕانسه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان بۆ پێنجومین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی پاریس دژبه ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان
به‌شداربووانی ئه‌م خۆپیشاندانه خوازیاری ته‌رخان كردنی سه‌رچاوه‌ی ماڵیی زیاتر بۆ نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌روه‌ها بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. پرسۆنێلی به‌شی ته‌ندرووستی و ده‌رمانی فه‌ڕانسه له مانگه‌كانی پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆناوه له ئاست بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به خواسته‌كانیان به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. ده‌وڵه‌تی ئێمانۆئێل مه‌كرۆن، سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه كه تا پێش بڵاوبوونه‌وه نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩، خواسته‌كانی به‌شی ته‌ندرووستی و ده‌رمانی له‌به‌رچاو نه‌ده‌گرت، له ئێستادا به‌نیازه حهقدهستهكانیشیان ته‌نانه‌ت لێ كه‌م بكاته‌وه.
