به سه‌دان كه‌س له خۆپیشانده‌رانی هۆنگ كۆنگی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی مه‌حه‌للی، له به‌رامبه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هۆنگ كۆنگ خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به سه‌دان كه‌س له خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی به گه‌ڵاڵه‌ی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانباران به چین، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر قه‌ره‌باڵغترین فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌م وڵاته، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه زۆربه‌ی سیستمه‌كانی هێڵی ئاسن په‌كیان كه‌وت و به‌هۆیه‌وه حه‌ره‌كه‌تی قه‌تاره‌كان به‌ره‌و ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه ڕاگیرا. شایانی باسه، ناڕازییان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه و له‌ڕێگه‌ی له‌سه‌ركردنی كڵاوه‌ی ئیمه‌نی و ماسك و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “بۆ ئازادی شه‌ڕ بكه”، خوزیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “كری لام” ڕێبه‌ری مه‌حه‌للی ده‌وڵه‌تی هۆنگ كۆنگ بوون.