ڕاپۆرته‌كان باس له درێژه‌ی ئاڵۆزی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له نیجێرییه و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی ته‌قه‌كردنی هێزه ئه‌منییه‌كان له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م خۆپیشاندانانه كه له دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه، ناڕازییان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی پۆلیس به‌ناوی “سارس” بوون كه ناسراوه به ئه‌نجام دانی توندووتیژی له‌دژی هاووڵاتییان. هاوكات ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٨٢ حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه، هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌شیاو و ئێعدامی خۆسه‌رانه، له لایه‌ن ئه‌م ناوه‌نده‌وه تۆمار كراوه. شایانی باسه، خۆپیشاندانه‌كان له‌دوای ئه‌وه په‌ره‌یسه‌ندووه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی نیجێرییه، لانیكه‌م ١٢ كه‌سیان له ڕۆژی سێشه‌ممه له شاری لاگۆس كوشتووه.