کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانی له‌ هێرشی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا

درێژه‌ی خۆپیشاندانی له‌ هێرشی توركییه‌

درێژه‌ی خۆپیشاندانی له‌ هێرشی توركییه‌ڕۆژی یەكشەممە ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆبوونەوە و خۆپیشاندان لە چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێمى كوردستان دژی هێرشەكانی توركییه‌ بۆسەر ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو.
لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكی توركییه‌ لە باكوری رۆژهەڵاتى سورییه‌، لەسەر ئاستی نێوخۆیی و ناوچەیی و جیهانی، شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە دژی ئەو هێرشانە ده‌ستی پێكردووه‌ و هه‌روه‌ها درێژه‌ی هه‌یه‌.
شان بە شانی خۆپیشاندانەكان له‌ هەرێمى كوردستان و كوردستانی ئێران و خه‌ڵكی ئازادیخواز لە وڵاتانی ئووروپا و ئامریكا بەردەوام دێنە سەر شەقام و داوای هەڵوێست لە وڵاتانی ئووروپا دەكەن. ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كوردانی دانیشتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەبەردەم كۆشكی سپی خۆپیشاندانیان كرد و داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی توركییه‌یان بۆ سەر ڕۆژئاوا كرد، جگە لە ئەمریکا، لە چه‌ندین وڵاتانی دیكه‌ خۆپیشاندان و كۆبوونەوەی ناڕەزایی بۆ هەمان مەبەست بەڕێوەچوو.