کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانی دژه‌ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌ ئه‌مریكا

تداوم تظاهرات ضد نژادپرستی در آمریکا3

تداوم تظاهرات ضد نژادپرستی در آمریکا3

له‌ ئه‌نجامی درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌ شاره‌كانی ئه‌مریكا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی پووشپه‌ڕ، به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ ئه‌یاله‌تی كارۆلینای شۆمالی، دوو هێمای سه‌رده‌می كۆیله‌دارییان هێنایه‌ خواره‌وه‌.

شایانی باسه‌، هێزه‌كانی پۆلیس پێشتر به‌ریان به‌ نزیك بوونه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌م هێمایانه‌ گرتبوو. ناڕازییان به‌دوای هێنانه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌م دوو هێمایه‌، یه‌كێكیان به‌ شێوه‌ی سه‌مبۆلیك له‌ سێداره‌ داوه‌ و ئه‌ویكه‌یان بردووه‌ته‌ دادگا. هه‌روه‌ها ڕۆژی ١٩ی ژۆئه‌ن كه‌ به‌رابه‌ر بوو له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی ڕزگاربوونی ڕه‌ش پێسته‌كان له‌ یاساكانی كۆیه‌له‌داری، به‌ هه‌زاران خۆپیشانده‌ر وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ توندووتیژی نواندنی پۆلیس و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی له‌ ئه‌مریكا، ئه‌م ڕۆژه‌یان جێژن گرت.