ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵه‌وه‌ر، به هه‌زاران كه‌س له شاره جۆراوجۆره‌كانی لوبنان بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون.
له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، “حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا” ڕێبه‌ری حیزبوڵڵای لوبنان هوشداری دایه خۆپیشانده‌ران كه نابێ كارتان به ده‌وڵه‌ت بێت. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه خۆپیشانده‌ران له ١٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌تی هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ڵێن، چینی ده‌سه‌ڵاتدار له لوبنان له ٣٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه نه‌گۆڕاوه و ده‌بێ له ده‌سه‌ڵات بكشێنه‌وه. شایانی باسه، ڕێگای سه‌ره‌كی به‌یرووت كه به باقی شوێنه‌كانی دیكه وه‌سڵ ده‌بێت هه‌روا له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌ستراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز ڕایگه‌یاندووه كه خۆپیشانده‌ران بۆ یه‌كه‌مجار له‌دژی “حیزبوڵڵا” درووشمیان وتووه‌ته‌وه. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاندووه كه ده‌وڵه‌تی لوبنان له زومره‌ی گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهان دایه.