به‌پێی ڕاپۆرته‌كان خۆپیشاندانه‌كان له ترابلۆسی لۆبنان، كه له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و ته‌عتیل كرانی پیشه‌كان به‌هۆی كۆرۆنا، ده‌ستی پێكردبوو، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌كانی پۆلیس، كه له سه‌ر بیناكان جێگیر كراون به‌ره‌و خۆپیشانده‌ران یگۆڕه‌پانی سه‌ره‌كیی ترابلۆس، گازی فرمێسك ڕێژیان هاویشتووه و له جه‌ره‌یانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا، ١٠ كه‌س له ناڕازییان بریندار بوون. شایانی باسه، له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی ڕابردوودا، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ترابلۆس، كوژرانی یه‌ك كه‌س و بریندار بوونی پتر له ٤٠٠ كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لۆبنان به‌ر له ده‌ستپێكی كۆرۆناش له باروودۆخی ناله‌باری ئابووری دابووه و ئه‌م وڵاته یه‌كێك له قه‌رزدارتری وڵاته‌كانی جیهانه و به پێی ڕاپۆرتی ئه‌م دوایانه‌ی دوو ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌م وڵاته توانای دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی نییه.