کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ بێلارووس

برگزاری تظاهرات ضد دولتی در بلاروس1

به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ نه‌یارانی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” سه‌رۆك كۆماری بێلارووس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی به‌فرانبار، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ شاری مینسك پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، ناڕازییان به‌ نیشانه‌ی ئێعتڕاز به‌ هه‌زاران فوودانه‌یان به‌ ڕه‌نگی سپی و سوور هه‌ڵداوه‌. شایانی باسه‌، ڕه‌نگی سپی و سوور هێمای ئۆپۆزسیۆنی بێلارووسه‌ و ئه‌م بادباده‌كانه‌ له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ش هه‌ڵدراوه‌. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه،‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ناڕازییان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، بێلارووس له‌ مانگی ئووت و له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له‌م وڵاته‌، بووه‌ته‌ گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری به‌ دژی ئاكامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌. ناڕازییان لۆكاشێنكۆ به‌ ئه‌نجام دانی ته‌زویر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوانبار ده‌كه‌ن و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراون. پێویسته‌ بوترێ كه‌ له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئێعتڕازانه‌ له‌ بێلارووس هه‌تا ئێستا، زیاتر له‌ ٣٠ هه‌زار كه‌س له‌ شاره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.