خۆپیشانده‌رانی لوبنانی شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه بۆ سێهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری به‌یرووت و له‌دژی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی لوبنان بۆ بڵاوه‌پێكردن به ناڕازییان گازی فرمێسكڕێژی به‌كارهێناوه، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران سه‌ره‌ڕای سه‌ركوتی توندی هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پۆلیس، چوونه‌ته ناو بینای وه‌زاره‌تخانه‌كانی بیناسازیی و گوازتنه‌وه. ناڕازییان خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه ده‌وڵه‌تی لوبنانن و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی زانیاریی له‌سه‌ر ڕاگیرانی ٢ هه‌زار و ٧٥٠ تۆن “نیتراتی ئامۆنیۆم” له به‌نده‌ری به‌یرووت، به‌هۆی ناكارامه‌بوون و گه‌نده‌ڵی، به‌م ئاڕاسته‌یه هیچ هه‌نگاوێك هه‌ڵنه‌گیراوه. شایانی باسه، لوبنان له مانگی ئۆكتۆبری پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا بووه‌ته مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری له‌دژی بێكاری، گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌تی و گرانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و هه‌روه‌ها ناكارامه‌بوونی ده‌وڵه‌ت له پێكهاته‌ی سیاسی ئه‌م وڵاته.