به‌دوای خۆپیشاندانی دژه ده‌وڵه‌تی ڕۆژی شه‌ممه له شاری به‌یرووت پێته‌ختی لوبنان كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی خۆپیشانده‌رێك و برینداربوون ٧٢٨ كه‌س، شه‌قامه‌كانی ئه‌م شاره له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه شایه‌تی خۆپیشاندانی به هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵك بوو كه خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه ده‌وڵه‌ت بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بینای وه‌زاره‌تی وزه و بینای وه‌زاره‌تی ئابووریی لوبنان له شاری به‌یرووت له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه له نێوان ناڕازییان و هێزه ئه‌منییه‌كان، تێكهه‌ڵچوون هاتووه‌ته ئاراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی شه‌ممه به‌دوای بانگه‌وازی گرووپێك له لاوانی مه‌ده‌نی لوبنان، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته له مه‌یدانی “شوهه‌دا” له ناوه‌ندی شاری به‌یرووت كۆبوونه‌وه و له‌دژی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان كرد به وتنه‌وه‌ی درووشم. له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه، تێكهه‌ڵچوون له نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیس هاتبووه ئاراوه. خۆپیشانده‌ران خوازیاری موحاكه‌مه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی به‌رپرسانن كه له‌ئاست ڕاگیرانی ئه‌م ڕێژه زۆره له مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی له به‌ندری ئه‌مشاره، بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه و هیچ هه‌نگاوێكیان به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گرتووه.