به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به هه‌زاران كه‌س له وڵاتی لۆبنان ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به ناكارامه بوونی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
زۆرێك له خه‌ڵكی لوبنان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه به‌هۆی ناكارامه‌بوونی ده‌وڵه‌ت ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ڕوویداوه. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه جگه له گیان له‌ده‌ستدانی ١٣٧ كه‌س، زیاتر له ٥ هه‌زار برینداریشی به‌دواوه بووه. له لایه‌كی دیكه‌وه پێشتر “میشێل عۆن” سه‌رۆك كۆماری لوبنان سه‌باره‌ت به‌م ته‌قینه‌وه‌یه ڕایگه‌یاندبوو: كه ٢ هه‌زار و ٧٥٠ تۆن “نیتراتی ئامۆنیۆم” كه له ئاماده‌كردنی كوود و بۆمب به‌كار ده‌هێنرا، بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له به‌نده‌ری به‌یرووت و به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئیمه‌نی ڕاگیرابوو و هۆكاری ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره.