هه‌زاران خۆپیشانده‌ری بۆلغارستانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری له‌سه‌ر كار لاچوونی “ئیوان گشۆف” دادستانی گشتیی و هه‌روه‌ها “بۆیكۆ بۆریسف”ی سه‌رۆكی وه‌زیران بوون.
بۆڵغارستان یه‌كێك له هه‌ژارترین وڵاته‌كانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا دێته ئه‌ژمار كه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به‌رینی ئابووری، ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دژبه كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، به‌رده‌وام په‌ره‌ی سه‌ندووه. شایانی باسه، وڵاتی بۆلغارستان له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی نزیك به ٥٠ له‌سه‌د بووه و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه وڵاتی هاوسای، واته ڕۆمانی، كه هاوكات له‌گه‌ڵ بۆلغارستان ڕۆیشتووه‌ته ناو یه‌كیه‌تیی ئۆرووپاوه، گه‌شه‌ی ئابووریی به‌رهه‌مێنانی ناوخۆیی ٢٠٢ له‌سه‌د به‌رئاورد كراوه.