کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ سوورییه‌

تداوم اعتراضات ضد دولتی در سوریه

تداوم اعتراضات ضد دولتی در سوریه

له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ باروودۆخی ناله‌باری ئابووری له‌ سوورییه‌، سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاری سووه‌یدا هه‌ڵكه‌وتوو له‌ باشووری ئه‌م وڵاته‌ هاتنه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و ده‌ستیان دایه‌ خۆپیشاندان.

ناڕازیان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تی له‌ مه‌یدانی سه‌ره‌كیی ئه‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌هۆی خراپ بوونی باروودۆخی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌منییه‌تی و سیاسی خوازیاری ئازادی و ڕووخاندنی ڕژیمی ئه‌سه‌د بوون. شایانی باسه‌، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ به‌ ئامانجی كۆتایی هێنان به‌ گه‌نده‌ڵی به‌رین و ده‌ركردنی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران و ڕووسیه له‌م وڵاته‌‌ به‌رده‌وامه‌.