به هه‌زاران كه‌س له نه‌یارانی گه‌ڵاڵه‌ی مشتومه‌ڕهه‌ڵگری ئه‌منییه‌تی ده‌وڵه‌تی چین، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ناڕازییانی هۆنگ كۆنگی كه چه‌ندین ساڵه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌ها یاسایه‌ك ده‌رده‌بڕن، ده‌ڵێن: خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه به‌دوای ڕاده‌ستی كردنی كۆنتڕۆڵی هۆنگ كۆنگ له بریتانیا به چین كه به‌دوای ڕێككه‌وتنی ناسراو به “وڵاتێك به دوو سیستم” له ساڵی ١٩٩٧ ته‌زمین كرابوو، له‌ناو چووه. ده‌شڵێن: له‌وه نیگه‌رانن كه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به پێدانی ئێختیاراتی یاسایی به ناوه‌نده ئه‌منیی و ئینتزامییه‌كانی چین، ئازادی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دیاری كرا‌و له‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه، بخاته مه‌ترسییه‌وه.