خۆپیشانده‌رانی عێراقی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته له نزیك شه‌قامی “ئه‌لزه‌ریبه” تێكهه‌ڵچوون هاتووه‌ته ئاراوه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه، چه‌ندین كه‌س له خۆپیشانده‌ران به‌هۆی به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ و گولله‌ی په‌لاستیكی برینداربوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشاندانه‌كان له ئۆكتۆبری ٢٠١٩ له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری ئابووری و گه‌نده‌ڵی ماڵی له‌م وڵاته ده‌ستی پێكرد و به‌هۆیه‌وه “عادڵ عه‌بدولمێهدی” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كات ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و به‌دوای متمانه پێ نه‌دان به “مسته‌فا كازمی” له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، خۆپیشاندانه‌كان هه‌روا به‌رده‌وام بوو.