به‌دوای ئه‌وه‌یكه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕێگه به كۆبوونه و خۆپیشاندانی خیابانی نه‌درا و شاره‌كان قه‌ره‌نتینه كران، چالاكانی مه‌ده‌نی له فه‌ڕانسه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگه‌یه‌كی نوێ بۆ ده‌ربڕینی داخوازی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بدۆزنه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م ڕۆژانه‌دا كه زۆرێك له شاره‌كان قه‌ره‌نتینه كراون، ناڕازییان به هه‌ڵواسینی پلاكارد به‌سه‌ر باڵاخانه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌ئاست كاركردی ده‌وڵه‌ت نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌م ناڕازییانه به هه‌ڵواسینی پلاكارد خوازیاری دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێویست بۆ نه‌خۆشخانه‌كان بوون. هه‌روه‌ها شه‌وانه به شێوه‌ی به كۆمه‌ڵ له باڵاخانه‌كان كۆده‌بنه‌وه و ڕێز له هه‌وڵی پزیشكان و په‌ره‌ستارانی وڵاته‌كه‌یان ده‌گرن. شایانی باسه، ئه‌م هاوپشتییه جه‌ماوه‌رییه یه‌كێك له داهێنه‌رترین ڕێگاكانی ده‌خاڵه‌ت كردن له‌م بارودۆخه‌یه كه به‌دوای ئه‌م نه‌خۆشییه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر لاواز بووه.