ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی لوبنان له شاری به‌یرووت پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی پێدانی ده‌نگی متمانه به سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی لوبنان و به وتنه‌وه‌ی درووشمی “متمانه بێ متمانه”، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “حه‌سه‌ن دیاب” بوون. شایانی باسه، له ئه‌نجامی خۆپیشاندانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندان له نێوان ناڕازییان و هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون هاتووه‌ته ئاراه‌وه و به‌هۆیه‌وه ٢٨٠ كه‌س برینداربوون.